34 ژن و منداڵن

ئوسترالیا وەرگرتنەوەی خێزانەکانی داعش لە سوریا رەتدەکاتەوە

964+

ژێوار خدر

هەوڵێکی نوێ بۆ وەرگرتنەوەی 11 خێزانی داعشی ناوی کەمپی رۆژـی رۆژئاوای کوردستان  لەلایەن حکومەتی ئوسترالیاوە شکستی هێنا.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوزی عەرەبی، 34 ژن و منداڵی چەکدارانی داعش بڕیار بوو رۆژی دووشەممە کەمپەکە بەرەو دیمەشق جێبهێڵن بۆ ئەوەی لەوێوە بگەڕێنەوە بۆ ئوسترالیا، بەڵام بەرپرسانی سووری گەشتەکەیان راگرت و ئاماژەیان بەوە کردووە، کە رێکارەکان هێشتا تەواو نەبوون، ئەنتۆنی ئەلبانیزی، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ABC ئەوەی راگەیاندووە کە حکومەتەکەی هاوکاری ئەو کەسانە ناکات کە بۆ پشتگیریکردنی داعش چوونەتە دەرەوە و هەر گەڕانەوەیەکی ئەگەریش رووبەڕوی لێپێچینەوەی یاسایی توند دەبێتەوە.

بەڕێوەبەری کامپی رۆژ کە لە لایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە دەپارێزرێت، ئاشکرای کردووە، کە ئەم هەوڵە لەلایەن خزم و کەسوکاری خێزانەکانەوە رێکخرابوو نەک حکومەتی ئوسترالیا، لە کاتێکدا کامپەکە زیاتر لە دوو هەزار و 200 کەسی لە 50 رەگەزنامەی جیاوازی تێدایە، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکانەوە هێشتا دوودڵن لە وەرگرتنەوەی ئەو هاوڵاتییانەیان کە پەیوەندییان بەو رێکخراوە تیرۆریستییەوە هەبووە.

34 ئوستراڵی لە کەمپی داعشەوە نێردرانەوە بۆ وڵاتەکەیان

34 ئوستراڵی لە کەمپی داعشەوە نێردرانەوە بۆ وڵاتەکەیان