ئاسایشی سلێمانی

کەسێک بە 40 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیر کرا

964+

توانا نەقی

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ئەندامی باندێکی ساغکردنەوەی دراوی تەزویری راگەیاند کە 40 هەزار لەو دۆلارە ساختەی پێوەگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر باندێکی ساغکردنەوەی دراوی تەزویر، بەدواداچوون و چاودێری ورد ئەنجام دراوە کەسێک دەستگیر کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە 16.2.2026 ئەمدامێکی باندەکە دێتە سلێمانی بە مەبەستی ساغکردنەوەی بڕی 40 هەزار دۆلاری ئەمریکی، یەکسەر ویستراوە دەستگیر بکرێت کەچی رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە و بە برینداری دەستگیر کراوە.

ئێستا تۆمەتبار بەماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە.

بەتۆمەتی مامەڵەکردن و ساغکردنەوەی دراوی ساختە سێ تۆمە...

بەتۆمەتی مامەڵەکردن و ساغکردنەوەی دراوی ساختە سێ تۆمەتبار دەستگیر کران