قایمقامیه‌تی سلێمانی:
له مانگی ره‌مه‌زاندا بۆتان نییه مه‌شروب بفرۆشن
964+
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاند، كۆنتڕۆڵی گرانبوونی نرخی گۆشت ده‌كه‌ن له بازاڕه‌كان و رێگه به كاری نایاسایی ناده‌ن، مهیفرۆشهكانیش به‌پێی رێنمایی له مانگی ره‌مه‌زان داده‌خرێن.
هیوا ساڵح ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16.2.2026 به 964ی راگه‌یاند، به‌پێی رێنمایی دوكانی مه‌ی و مهشروبفرۆشتن له مانگی ره‌مه‌زاندا داده‌خرێت، چاودێرییشیان ده‌كرێت.
له باره‌ی نرخی گۆشت و گرانبوونی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و كۆنتڕۆڵی گرانیی نرخ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، رێگه‌ناده‌ن ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی ته‌ندروستییان نییه و له ماڵان یان له باخ و سه‌ر شه‌قامه‌كان گۆشت ده‌فرۆشن، كار بكه‌ن، چونكه مه‌ترسیداره و ته‌ندروست نییه.
هه‌روه‌ها سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌و خورمایه‌ی بگاته عه‌لوه‌كان و به پشكنین داخیل كرابێت و لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت پشكنینان بۆ كردبێت، كێشه‌ی نییه و شیاوی خواردنه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا