قەڵەباڵغی دروستکردووە
دوو تاسە و یوتێرنێک هاتنی شۆفێرانی لە کەرکوکەوە بۆ ناو هەولێر خاو کردووەتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
هاتنی شۆفێران لە رێگای کەرکووکەوە بۆ ناو هەولێر خاوبووەتەوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە دوو تاسە و یوتێرنێک لە دەروازەی هاتنە ناو هەولێر دروستکراون و سبیەنێش ئەندازەی هاتوچۆ دەچێتە شوێنەکان بۆ ئەوەی چارەسەرێکی بۆ بکات.
قەرەبالغی و جەنجاڵییەکە بە دیاریكراوی لە نزیک گوندی گردەرەشەی سەر بە هەولێر دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە مارکێتەکانی نزیک زانکۆی نۆڵج و خاوەن ماركێتەكان باسیان لەوەكرد كە ئەو تاسەیە هەشت ساڵ زیاترە دروستكراوە، قەرەبالغی ئەو شەقامە زیاتر هی فلكەكانە.
پەیامنێری 964 لە شوێنی قەڵەباڵغییەکە پەیوەندی كرد بە بەرێوبەرایەتی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر و ئەندازیار سروە عەلی بەرێوەبەری ئەندازە وتی “هەر شوێنیك كۆمەڵگای نیشتەجێبوونی لێبێت وشوێنی گشتی بێت یاخود بازار و زانكۆی لێبێت، ئەوا پێویستە تاسەی بۆ دروستبکرێت.
وتیشی “سبەینێ تیمیك دەنێرین بۆ لێكوڵینەوە لە هۆكارەكانی قەرەباڵغی و چونییەتی چارەسەرکردنی”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن
لە 18 ترافیکی ناو شاری هەولێر، سۆران و کۆیە، چرکەژمێر بۆ شۆفێران داندرا
"رووداوهكانى هاتوچۆ له ههولێر بهرهو كهمبوونهوهیه"