بەبێ زیانى گیانى تێپەڕى
لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوون ئاگر کەوتەوە
964+
رێباز خدر- هەولێر
کەمێک لەمەوبەر، ئاگر لە یەکێک لە پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون لە شارى هەولێر کەوتەوە، بەڵام تیمەکانى بەرگرى شارستانى زوو فریاکەوتن و بەبێ زیانى گیانى، کوژێندرایەوە.
ئاگرەکە لە یەکێک لە شوقەکانى قاتى پێنجەمى پڕۆژەى نیشتەجێبوونى فلۆریا سیتى کەوتەوە.
بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت،”تائێستا نازانن هۆکارى ئاگرەکە چى بووە، بەڵام کۆنتڕۆڵکراوە”.
بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، ئاگرەکە بەبێ زیان کوژێندراوەتەوە، بەڵام سێ کەس بەهۆى دووکەڵەوە تووشى تەنگەنەفەسى بوون.
پیداچوونەوە: وریا فەتاح