قایمقامیەتی رانیە چەند رێنماییەکی بۆ کۆگاکانی خۆراک و کارگەکان دەرکرد – وێنە؛ قایمقامیەتی رانیە
پابەند نەبن سزا دەدرێن
قایمقامیەتی رانیە چەند رێنماییەکی بۆ کۆگاکانی خۆراک و کارگەکان دەرکرد
964+
شۆڕش قادری
قایمقامیەتی قەزای رانیە چەند رێنماییەکی بۆ کۆگاکانی خۆراک و کارگەکان دەرکرد و داوایان لێدەکات پابەندی رێنماییەکان بن، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن.
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە بەهاوبەشی بەشی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین سەردانی کۆگاکانی خۆراک و کارگەکانی بەرهەمە پیشەسازییەکانیان لە شاری رانیە و حاجیاوا کرد.
لە سەردانەکەدا بەدواداچوون بۆ دۆخی کارمەندانی ئەو شوێنانە کرا و چەند رێنماییەکیان پێدرا.
رێنماییەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە؛
– دابینکردنی سەلامەتی وک دەستکێش و کەمامە و جل و بەرگی تایبەت
– هەبوونی مۆڵەتی پیشەیی و کارتی تەندروستی و کارتی تەندروستی کارمەندان
– گرنگیدان بە ژینگە و سیستەمی هەواگۆڕکێ
– گرنگیدان بە دانانی پالێت لەژێر خواردنەکان و دانانی خواردن بەدووری 10 بۆ 15 سانتیمەتر لە دیوار
– هەڵواسینی تابلۆی تایبەت بەشوێنی کارەکانیان و پاراستنی گەرمی و ساردی و دانانی کامێرای چاودێری
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە دەڵێن، لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی ئەو شوێنانە دەکەنەوە و لە ئەگەری پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و خاوەنەکانیان سزا دەدرێن.