دژی زیادكردنی باجی گومرگ

ژوورە بازرگانییەكانی عێراق مانگرتنیان راگەیاند

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

یەكێتیی ژوورە بارزگانییەكانی عێراق و ژووری بازرگانیی بەغدا بە تایبەتی، لە بەیاننامەیەكدا داخستنی تەواو و مانگرتنیان راگەیاند، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی باجی گومرگ، كە حكومەتی عێراق زیادی كردووە.

یەكێتیی ژوورە بازرگانییەکان و ژووری بازرگانیی بەغدا ئەمڕۆ دووشەممە 9.2.2026 داخستنی گشتییان راگەیاند تا كاتێكی نادیار، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە زیادکردنی باجی گومرگی لەم دواییانەدا کە لەلایەن حکومەتەوە پەسەندکرابوو.

یەكێتییەكە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بڕیارەیان بۆ ئەوە داوا، کە داوای وەڵامدانەوەی خێرا بۆ داواکارییەکانی کۆمەڵگەی بازرگانی لە عێراق و چارەسەرکردنی ئەم بڕیارە بدرێت، كە کاریگەریی نەرێنی لەسەر بازاڕ و ئابووری نیشتمانی هەبووە.

ئەمە لە كاتێكدا دەستەی گشتیی گومرگی عێراق رایگەیاند، باجی گومرگی زیاتر واقیعی بووە، و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەرچاو هەیە، ئامارەکانی داهاتی گومرگییش دڵنیاکەرەوەن”.

هەروەها دەڵێن، “پێشتر باجەکان وەک بڕە پارەیەکی دیاریکراو بۆ هەر كۆنتێەرێك دەدرا، لە کاتێکدا ئەمڕۆ لەسەر بنەمای قەبارەی كۆنتێرەكانە، ئەمەش کارێکی باوە و لە زۆربەی وڵاتاندا هەیە”.

دەستەی گومرگیی عێراق راگەیاندراویان هەبوو، كە هەروەها ئاماژە بەوە دەكەن، باجی کۆنتێنەرەكان وەك پێشتر بە شێوەی جێگیر، سامانی گشتی بەفیڕۆ دەدا، بۆیە بۆی ناگەڕێنەوە و كاری پێناكەن.

" پێشتر لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق گومرگکردنی کاڵا بە گۆترە بوو"