لەناوبردنی خۆراک و کەلوپەلی بەسەرچوو لە سلێمانی - وێنە: ئەرشیفی 964
ئاماری مانگی رابردووی لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی؛
نزیکەی 41 تۆن خۆراک و کەرەستەی خراپبوو لەناوبران و هەشت شوێنکاریش داخران
964+
شۆڕش قادری
مانگی رابردوو نزیکەی 41 تۆن خۆراک و کەرەستەی خراپبوو لە سلێمانی لەناوبراون و هەشت شوێنکاریش داخراون.
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە مانگی یەکی ئەمساڵدا چوار هەزار و 805 سەردانیان لە سنوری شاری سلێمانی بۆ بازار و شوێنە گشتییەکان ئەنجامداوە و 337 سەرپێچییان تۆمار کردووە، هاوکات 192 حاڵەتی ئاگادارکردنەوە هەبووە.
بەپێی ئاماری لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی مانگی رابردوو نزیکەی 41 تۆن خۆراک و کەرەستەی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراوە و هەشت شوێنی کارکردنیش داخراون.
هەر لەو مانگەدا پێنج حاڵەتی دادگا تۆمارکراوە، ئەو شوێنانەشی کە رووبەڕووی داخستن بوونەتەوە بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بووە، بەو رێنمایانەی کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیان درابوون، لەگەڵ ئەوەشدا 36 ملیۆن و 400 هەزار دینار سزای دارایی ئەو شوێنکارانە دراوە کە پابەندی رێنماییەکانی نەبوون.