تیمێکی ئیتاڵی نەشتەرگەری بۆ منداڵانی نەخۆش دەکەن – وێنە؛ تەندروستی دهۆک
لە دهۆک
تیمێکی ئیتاڵی نەشتەرگەری بۆ منداڵانی نەخۆش دەکەن
964+
شۆڕش قادری
هەفتەیەکە تیمێکی پزیشکی ئیتاڵیا لە دهۆکن و چەند نەشتەرگەرییەکی دڵیان بۆ منداڵانی نەخۆش ئەنجامداوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک چەند وێنەیەکی تیمەکەی لەکاتی کارکردندا بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، ئەمڕۆ لە سەنتەری ئازادی تایبەت بە نەخۆشانی دڵ، پێشوازیان لە تیمێکی پزیشکی ئیتاڵیا کردووە کە ماوەی هەفتەیەکە لەو شارەن و چەند نەشتەرگەرییەکیان بۆ منداڵانی نەخۆش ئەنجامداوە.
ئەو تیمە پێشتریش سەردانی دهۆکیان کردووە و چارەسەری پزیشکیان بۆ ئەو منداڵانە ئەنجامداوە کە نەخۆشی دڵیان هەیە.
+5