"خەفاجی" جێگەی گرتەوە
سودانی ماڵئاوایی لە ئەندامێتی پەرلەمان کرد
964+
فەرهاد حەسەن
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق، دەستبەرداری ئەندامێتی خۆی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوو، لە شوێنیشیدا کەسێک بەناوی حەسنێن خەفاجی کرایە پەرلەمانتار.
سودانی، دوای سەرکەوتنی لە داویین هەڵبژاردنەکانی عێراق توانی لە رێگەی لیستی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان 46 كورسی بەدەستبهێنێت، کە خۆی سەرۆكی لیستەكە بوو.
بەپێی نووسراوێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سودانی دەستبەرداری ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران بووە و لە جێگەیدا حەسنێن قاسم محەمەد خەڵەف خەفاجی لە هەمان لیست و لەسەر ئاستی پارێزگای بەغدا، دەکرێتە پەرلەمانتار.
محەمەد شیاع سودانی لە هەڵبژاردنەکەی 11.11.2025 بە بەدەستهێنانی زیاتر لە 92 هەزار دەنگ وەک تاکەکەس سەرکەوتنی بەدەستهێنا و هاوپەیمانیەتییەکەشی بە گشتی 46 کورسی بەدەستهێنا و لە هەشت پارێزگای عێراقیشدا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، لە ناویاندا بەغدای پایتەخت.