پێشانگایەک لە ئەمنەسوورەکە
منداڵە بەهرەمەندەکان وێنەکانیان دەفرۆشن و داهاتەکەی دەدەن بە بێسەرپەرشتان
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە ئەمنەسوورەکەی سلێمانی پێشانگایەکی کاری دەستی و شێوەکاری بۆ منداڵانی بەهرەمەند کراوەتەوە و داهاتی پێشانگاکەش بۆ خانەی منداڵانی بێسەرپەرشتە.
تابان محەمەد بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی خەون و تالێنت بە 964ـی وت، “پێویستە هەموو تاکێکی کۆمەڵگا رۆحیەتی بەخشینی هەبێت، بیرۆکەی پڕۆژەکەشمان هەر لەوەوە وەرگیراوە و داهاتەکەی دەبەخشرێتە خانەی بێ سەرپەرشتان”.
لە پێشانگاکەدا چەندین کاڕی دەستی و جوانی منداڵان نمایش کراوە و دایک و باوکی منداڵەکانیش هەموو پشتیوانی لە پڕۆژەکە دەکەن، چونکە کارێکی مرۆڤدۆستانەیە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری