کەمبوونەوەى ئاو لە بەنداوێکى ئێران
ژینگەی هەرێم دەڵێت مەترسییە بۆ ئێمەش
بەنداوەکانی ئێران 64%ـى ئاوەکەیان لەدەستداوە
964+
وریا فەتاح
بەگوێرەی نوێترین ئامار، دۆخی ئاو لە ئێران لە مەترسیدایە و 64%ـی بەنداوەکانی ئەو وڵاتە بەتەواوی بەتاڵن، دەستەی ژینگەی هەرێمیش هۆشداری دەدات کە ئەمە کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت.
ئاژانسی ئێرناى ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، هەرچەندە بارانبارین بەراورد بە ساڵی پار باشتر بووە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستێک قەرەبووی وشکەساڵی بکاتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکان دۆخەکە بەمشێوەیەیە:
لە سەرەتای ساڵی ئاویی 2025 – 2026ـەوە، تەنیا حەوت ملیار مەتر سێجا ئاو چووەتە ناو بەنداوەکانی ئێرانەوە.
بەهۆی خراپ بەکارهێنان و دەرهێنانی ئاوی ژێرزەوییەوە، تەنیا یەک لەسەر سێی پێداویستی ئاوی ئەو وڵاتە دابینکراوە.
لای خۆیەوە دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە لە هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەم دۆخەوە بڵاوى کردەوە کە ئەو دۆخە ژينگهيیەی ئێران تێیکەوتووە، كاريگهرى راستەوخۆی لهسهر ههرێمى كوردستانيش ههبووه.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرجار ئێران بەهۆی ئەو کەمئاوییەوە، ئهم روبارو سهرچاوه ئاويانه دهگرێتهوه كه دهڕژێنه ناو خاکى ههرێمى كوردستانهوه.