لە ناو سروشتەوە

لە شارباژێڕەوە؛ مامۆستایان “رەنگی تەمەن”یان بڵاوکردەوە

964+

وریا فەتاح

ژمارەیەک لە مامۆستا و هونەرمەندانی بەشی چالاکی هونەریی پەروەردەی شارباژێڕ، بەرهەمێکی نوێی موزیکیان بە ناوی “رەنگی تەمەن” بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.

بەرهەمەکە ئەزموونێکی نوێی هونەرمەندانی سنوورەکەیە و تێیدا تێکەڵەیەک لە ئامێرەکانی ساز، کەمان، عود و کیبۆرد بەکارهاتووە.

لەتیف حوسێن، بەڕێوەبەرى پەروەردەى شارباژێر بە 964ـى وت،” ئامادەکردن و جێبەجێکردنی ئەم بەرهەمە لەلایەن خودی مامۆستاکانی چالاکی هونەریی شارباژێڕەوە ئەنجامدراوە و پێشکەشە بە 964″.

ستافی بەرهەمێنانی “رەنگی تەمەن” بەم شێوەیەن:

موزیك و ژەنینی ساز: بەها ئیبراهیم
ئامادەکردن، دابەشکردن، مۆنتاژ و ژەنینی (کەمان و کیبۆرد): هەردی عەلی
دەرهێنان و وێنەگرتن: بڕیار عەلی
ژەنینی عود: ئەرکان
باکستەیج: رێباز خالید

باوکێکى لە هەولێر دەبێتە ترێند؛ لە ئاهەنگى هاوسەرگیرى ...

باوکێکى لە هەولێر دەبێتە ترێند؛ لە ئاهەنگى هاوسەرگیرى کچەکەى گۆرانى دەڵێت