کەی دەستپێدەکات؟

ئەوجارە نۆرەی ژاپۆنە: وێستگەیەکی ئەتۆمی بەکاردەخاتەوە

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

وڵاتی ژاپۆن رایگەیاند رۆژی دووشەممەی داهاتوو گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی جیهان بەکاردەخاتەوە، دوای ئەوەی سیستمی زەنگی ئاگادارکردنەوە، کارپێکردنی وێستگەکەی دواخست.

ژاپۆن بۆ یەکەمجار لە دوای کارەساتی فۆکۆشیمای ساڵی 2011 دەستپێکردنەوەی کارەکانی وێستگە ئەتۆمی ئەنجام دەدات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، تاکیۆکی ئیناگاکی، بەڕێوەبەری وێستگەی کاشیوازاکی- کاریوا کە لەلایەن کۆمپانیای کارەبای تۆکیۆ (تێپکۆ) بەڕێوەدەبرێت، ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی نۆی شوبات وێستگەکە بەکار دەخرێتەوە.

ئەم راگەیاندنە دوای ئەوە هات کە کۆمپانیای تێپکۆ لە 21ی مانگی رابردوو وێستگەکەی بەکارخستەوە، بەڵام یەک رۆژ دواتر زەنگی ئاگادارکردنەوە لە وێستگەکە لێیدا و جارێکی دیکە وەستا.

ئیناگاکی ئاماژەی بەوە کردووە، سیستمی زەنگی ئاگادارکردنەوە، بەهۆی هەڵەی ڕێکخستنەوە، گۆڕانکارییەکی کەمی لە کارەبای یەکێک لە کێبڵەکاندا دەستنیشانکردووە، هەرچەندە ئەم گۆڕانکارییانە لە مەودای سەلامەتدا بوون.

لە ئاداری 2011 وێستگەی ئەتۆمیی فۆکۆشیما، کە کارەبای بەرهەم دەهێنا، دوای ئەوەی بوومەلەرزە لە ژاپۆنی دا و تسۆنامی روویدا، کێشەی گەورەی بۆ دروست بوو، بەهۆی وەستانی مۆلیدەکانی کارەبا لە چەند یەکەیەکیدا و راوەستانی فێنککەرەوەکانی، دواتر سێ تەقینەوە روویدا و رێژەیەکی بەرزی تیشکدانەوەی ئەتۆمی بڵاوبووەوە، هەر ئەمەش بووە هۆی چۆڵکردنی دەورەبەری وێستگەکە بۆ پانتایی بیست کیلۆمەتر و دواتریش وێستگەکە بە تەواوی داخرا.

هەرچەندە وێستگە ئەتۆمییەکەی ژاپۆن بۆ مەبەستی بەرهەمهێنانی وزەیە،  بەڵام لە کاتێکدایە ئەمریکا لەگەڵ ئێران لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی لە گفتوگۆدایە و هێشتا هیچ رێککەوتنێک لە ئارادانییە، هەروەها ئەمریکا هەوڵی ئەوە دەدات پەیماننامەیەکی نوێ لەگەڵ روسیا واژۆ بکات و چیتر کار بە پەیاننامەی پێشوو نەکات، کە بە پەیماننامەی نیو ستارت ناسراوە.

ئێران هیچ كات نەیویستووە چەكی ئەتۆمیی هەبێت

ئێران هیچ كات نەیویستووە چەكی ئەتۆمیی هەبێت