لە کەلار کیایەکی دووتەنی لە ماتۆڕسکیلێکی دا و دوو گەنج برینداربوون- وێنە؛ هاتوچۆی گەرمیان
"کیاکە شوێنی رووداوەکەی جێهێشتووە"
لە کەلار کیایەکی دووتەنی لە ماتۆڕسکیلێکی دا و دوو گەنج برینداربوون
964+
شۆڕش قادری
لە کەلار کیایەکی دووتەنی لە ماتۆڕسکیلێکی دا و دوو گەنج برینداربوون.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا دووتەنی لە ماتۆڕسکیلێکی داوە کە دوو کەسی بەسەرەو بووە و هەردووکیان برینداربوون.
بریندارەکان دوو گەنجی لەدایکبووی ساڵی 1999 و 2000 بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.
هاتوچۆی گەرمیان راشیگەیاندووە، دوای رووداوەکە کیا دووتەنییەکە شوێنەکەی جێهێشتووە، بەڵام هیچ ئاماژەیەکەی بە دەستگیر کردن یان دەستگیر نەکردنی شۆفێری دووتەنییەکە نەکردووە و تەنیا دەڵێت، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.