بازاڕەکە شلۆقە

نرخى زێڕ بەردەوامە لە دابەزین؛ لە پێنج رۆژدا نزیکەى 1000 دۆلارى لێبووەتەوە

964+

وریا فەتاح

نرخى زێڕ بەردەوامە لە دایەزین و بۆ ئەمڕۆ مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە ملیۆنێک دینار و قسورێک دینار، مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 2.2.2025 کە سەرەتاى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى کانزا بەنرخەکانە، نرخى یەک ئۆنسی زێڕ بە 4612 دۆلار دەستى بە مامەڵەکرد.

سەندیکاى زێڕەنگرانى هەولێر، نرخى 100 دۆلارى بە 149 هەزار دینار دیاریکردووە بەمەش نرخى ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕدا بەمشێوەیە دیاریکراوە::

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 1 ملیۆن و 58 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 1 ملیۆن و 10 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 865 هەزار دینارە.

رۆژى پێنجشەممەى رابردوو، نرخى ئۆنسەیەک زێڕ 5555 دۆلارى تێپەڕاند، بەمەش لەماوەى 5 رۆژدا. ئۆنسەیەک زێڕ 943 دۆلارى لێبووەتەوە، هەر مسقاڵێک زێڕیش نزیکەى 200 هەزارى لێبووەتەوە.

زێڕ و زیو هاڕەیان کرد؛ هەر مسقاڵێک زیاتر لە 110 هەزاری لێ...

زێڕ و زیو هاڕەیان کرد؛ هەر مسقاڵێک زیاتر لە 110 هەزاری لێبووەوە