داوای بژاردەی سەربازی خێراشی کردووە

ترەمپ: هیوادارم دانوستان لەگەڵ ئێران ئەنجامی ئەرێنی هەبێت

964+

فەرهاد حەسەن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پلانی وڵاتەکەی “دانوستانە لەگەڵ ئێران” كە واشنتن هیوادارە ئەم دانوستانە ئەنجامی ئەرێنی هەبێت و دەشڵێت، “وردەکارییەکانی پلانەکانیان سەبارەت بە ئێران بۆ هاوپەیمانەکانیان لە وڵاتانی کەنداو ئاشکرا ناکەن”.

دۆناڵد ترەمپ، ئەمشەو شەممە بە کەناڵی “فۆکس نیوز”ـی راگەیاندوە، “پلانەکە ئەوەیە کە ئێران قسەمان لەگەڵ بکات و دەبینین ئایا دەتوانین شتێک بکەین، ئەگەر نا دەبینن چی روودەدات، کەشتیگەلێکی گەورەمان بەرەو ئەوێ بەڕێوەیە “.

ئەم وەڵامەی ترەمپ بۆ رۆژنامەنووسی فۆکس نیوز (جاکی هاینریچ) کە دەڵێت “ناتوانین پلانەکەیان پێ بڵێین. ئەگەر پێمان بوتنایە، کارەکە وەک ئەوە خراپ دەبوو کە بە ئێوەی بڵێم، بەڵکو لەوانەیە خراپتریش بێت”.

گرژییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە زیادبوندایە و بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”یشم ترەمپ داوای لە راوێژکارانی کردووە بژاردەی سەربازی خێرا و یەکلاکەرەوە دژی ئێران ئامادە بکەن، کە مەترسی جەنگێکی درێژخایەنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێدا نەبێت، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ چڕکردنەوەی بڵاوەپێکردنی کەشتییە جەنگییەکان و فڕۆکە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا.

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئامادەین بۆ جێبەجێکردنی فەرمانە...

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئامادەین بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ترەمپ دژی ئێران