خواردن و شوێنی حەوانەوە بۆ کەسوکار و هاوەڵانی تەرمەکە ئامادە کراوە
مزگەوتی شەهید سەردار سەعید سۆفی پێشوازی لە تەرمی شەهید ئەحمەد دەکات
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
مزگەوتی شەهید سەردار سەعید سۆفی لە هەولێر پێشوازی لە تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن دەکات و خزمەتی هاوەڵان و کەسوکاری ئەو شەهیدەی کوردستان دەکرێت.
پاش کەمێکی دیکە تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن دەگەیەنرێتە مزگەوتی شەهید سەردار سەعید سۆفی، خواردن بۆ 200 کەس ئامادە کراوە و شوێنی حەوانەوەش بۆ کەسوکار و هاوەڵانی تەرمی ئەو شەهیدە ئامادە کراوە.
ئەحمەد هێمن گەنجێکی خەڵکی کەرکوک بوو، لە سەرەتای سەرهەڵدانی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە رۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ چەند گەنجێکی هاوڕێی بۆ پشتیوانی لە شەرڤانان چووە ئەو بەشەی کوردستان و گیانی لەپێناو پاراستنی خاک و نیشتمان بەخت کرد.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری