جگە لە پارەی کاش و پێداویستی دیکە

گەرمیان بایی 500 ملیۆن دینار پێداویستی تەندروستی بۆ رۆژئاوا کۆکردەوە

964+

فەرهاد حەسەن

لە ئیدارەی گەرمیان دوای شەش رۆژ لە بەڕێوەچوونی “هەڵمەتی کەزی” بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی بۆ رۆژئاوای کوردستان جگە لە کۆکردنەوەی  پێداویستییە مرۆییە جۆراوجۆرەکان، بایی 500 ملیۆن دیناریش پێداویستی تەندروستی کۆکراوەتەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا خۆبەخشانی هەڵمەتەکە ئاماری هاوکارییەکانیان خستەڕوو کە ئەمڕۆ چوارشەممە رادەستی مانگی سووری کورد لە شاری سلێمانی دەکەنم بۆ ئەوەی رەوانەی رۆژئاوا کوردستانی بکرێت.

ئارام سەمین، یەکێک لە خۆبەخشانی هەڵمەتەکە رایگەیاند، لە ماوەی شەش رۆژی رابردوودا کەمپینەکانیان بەڕێوەبردووە و لە منداڵی سێ ساڵەوە تاوەکو کەسی هەشتا ساڵ و هەموو توێژەکان بەشداریان تێدا کردووە.

هاوکارییە کۆکراوەکان لە هەڵمەتەکەدا، وەکو پارەی کاش، بریتی بوو لە 37  ملیۆن و 897 هەزار و 500 دینار، پێنج هەزار و 400 دۆلار.

هەزار سەبەتەی خۆراک، نۆ تۆن برنج، 800 کیلۆ فاسولیا و نۆک، دوو تۆن و نیو ئارد، 900 کیلۆ رۆن، 500 کیلۆ دۆشاوی تەماتە، 400 کیلۆ خوێ، 500 کیلۆ شەکر، 220 کارتۆن دایبی، 110 کارتۆن شیر، 21 سۆپا، 10 کارتۆن چا، 30 کارتۆن ماسی قوتو، شەش هەزار جلوبەرگ و پێداویستی منداڵان و ژنان، 510 بەتانی.

لەبارەی پێداویستی تەندروستییشەوە لە هەڵمەتەکە بڕی یەک بارهەڵگر و یەک ئۆتۆمبێلی بەراد پێداویستی پزیشکی کۆکراوەتەوە کە بە بەهای نزیکەی 500 ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.

سەبارەت بە رۆژئاوای کوردستان مایک پۆمپیۆ بە توندی رەخن...

سەبارەت بە رۆژئاوای کوردستان مایک پۆمپیۆ بە توندی رەخنە لە ئیدارەی وڵاتەکەی دەگرێت

فەرمانبەرانی بنکەیەکی تەندروستی بە شێوازێکی خۆیان پاڵ...

فەرمانبەرانی بنکەیەکی تەندروستی بە شێوازێکی خۆیان پاڵپشتی رۆژئاوای کوردستان دەکەن