کەمپەینێک بۆ رۆژئاوا لە سۆران
“سنوورەکان ناتوانن دڵەکانمان لەیەک جیابکەنەوە”
964+
ئاکام غەفور – سۆران
هەرچەندە کەشەکەی تەواو ساردە بەڵام خەڵکی سۆران بەکۆمەڵ روو لە کەمپەینیهاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان دەکەن و هەڵمەتەکە بەیانیش بەردەوام دەبێت.
عەباس ئەمیر سەرپەرشتیاری کەمپەینەکە بە 964ـی وت، “بەهۆی سەرما و بەفرەوە، دوێنێ و ئەمڕۆ بەیانی نەمانتوانی وەک پێویست هاوکاری کۆبکەینەوە، بەڵام ئێستا خەڵک ئەوەندە بە گەرموگوڕی بەشدارە، قەرەبووی دوو رۆژەکەمان بۆ دەکاتەوە”.
وەک ئەوەی باسی دەکات، جگە لە پارە، خەڵکی رۆژئاوا پێویستیان بە خواردن و خۆراک و جلوبەرگ و زۆپا و ئامێری گەرمکەرەوە و بەتانی و دۆشەکە.
لە سۆران لە چوار شوێن خێمە بۆ کۆکردنەوی هاوکاری بۆ خەڵكی لێقەومای رۆژئاوای کوردستان دانراوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری