گەشتەکانی زیاد دەکات
یەکەمین گەشتی راستەوخۆ لە کەرکوکەوە بۆ ترابزۆنی تورکیا دەستیپێکرد
964+
فەرهاد حەسەن
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک رایگەیاند کە یەکەمین گەشتی راستەوخۆیان بۆ شاری ترابزۆنی تورکیا دەستی پێکردووە.
بەپێی راگەیەندراوێك “ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک، پێشوازی لە یەکەم فڕۆکەی سەر بە کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی (ئور – Ur ) کردووە، ئەمەش وەک زیادکردنێکی نوێ بۆ جوڵەی گواستنەوەی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکەدا دادەنرێت.”
هاوکات یەکەمین گەشتی راستەوخۆ لە رێگەی هێڵە ئاسمانییەکانی (ئور)ەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوکەوە بۆ شاری ترابزۆنی تورکیا دەستی پێکرد، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی فڕۆکەخانەکەیە بۆ فراوانکردنی تۆڕی گەشتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی و دابینکردنی بژاردەی زیاتری گەشتکردن بۆ هاوڵاتیان.