"منداڵێک باتانییەکى هێناوە".

کەلار؛ بە خۆپیشاندان کۆمەک بۆ رۆژئاوا کۆدەکرێتەوە

964+
میلاد جەلال- گەرمیان

سەرەڕای سەرما و سۆڵەی زستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کەلار رژانە ناو بازاڕی شارەکە، بە مەبەستی دەربڕینی پشتیوانی و کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان.
لە ناو گردبوونەوەکەدا، کارزان ئیبراهیم کە لەگەڵ هەردوو منداڵەکەیدا بەشداری کردبوو، بە 964ـى وت: “منداڵەکانی من هیچمان لە منداڵەکانی رۆژئاوا زیاتر نییە کە ئێستا لەوێ لە ناو سەرمادا برسیانە، ئەرکی ئێمەیە منداڵەکانمان بە جۆرێک پەروەردە بکەین کە هەستی نیشتمانی و کوردانەیان هەبێت.”

کیژان کارزان، کچە تەمەن بچووکەکەی کارزان، کە بەتانییەکی گەرمی بە دەستەوە بوو، بە پەیامنێری 964ـى وت: “ئەم بەتانییەم لە ماڵەوە لەگەڵ خۆم هێناوە تا بیبەخشم بە منداڵانی رۆژئاوا.”
ئەم گردبوونەوەیەی کەلار بەشێکە لە زنجیرەیەک چالاکی و کەمپینی هاوکاری کە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ ئەو خێزانە کوردانەی لە رۆژئاوا بەهۆی شەڕ و گەمارۆوە ئاوارە بوون یان لە دۆخێکی قورسدا دەژین.

کەلار بە دەم رۆژئاواوە دەچێت

کەلار بە دەم رۆژئاواوە دەچێت