دەروازەی  نێودەوڵەتی زێت:

ئەگەر زۆر ناچار نەکراون ئەمڕۆ گەشت مەکەن

964+

ژێوار خدر

گەشتکردن بۆ تورکیا لە رێگەی دەروازەی زێتەوە مەترسیدارە و داوا دەکرێت تەنیا بۆ کاری “زۆر ناچاری” بەکاربهێنرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی رێگەکانی دیوی تورکیا لە بەفر پاک نەکراونەتەوە و گەشتیاران لە “دەرەجیک” رووبەڕووی پەککەوتن دەبنەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت رایگەیاند، هەرچەندە بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، 23.1.2025 کاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆ دەروازەکە بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی ناهەمواریی رێگاکان و بارینی بەردەوامی بەفر، گەشتکردن تێیدا مەترسیی زۆری لەسەرە، ئاستەنگی سەرەکی لە رێگاکانی دیوی تورکیادایە کە تا ئێستا لە بەفر پاک نەکراونەتەوە، بەوەش گەشتیاران دوای تێپەڕبوونیان لە زێت، لە ناوچەی “دەرەجیک” تووشی زەحمەتی و پەککەوتنی ئۆتۆمبێلەکانیان دەبن.

دەشڵێت، تیمەکانی بەفرڕاماڵین لە ناوخۆی هەرێم بە بەردەوامی لەسەر هێڵن، بەڵام چڕی شەپۆلەکە وایکردووە رێگاکان بە ناهەمواری بمێننەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دەروازەکە داوا لە هاوڵاتیان و گەشتیاران دەکەن، ئەگەر زۆر ناچار نەکراون، ئەمڕۆ رێگای گەشت نەگرنە بەر و سەلامەتیی خۆیان نەخەنە مەترسییەوە، تا ئەو کاتەی دۆخی رێگاکان لە هەردوو دیو ئاسایی دەبێتەوە.

بەفر تەواوی ئیدارەی سۆرانی داپۆشیوە

بەفر تەواوی ئیدارەی سۆرانی داپۆشیوە