بریکارێکى خۆراکە لە کاتى دابەشکردنى بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
بڕیاری حکومەتە
پارەی خۆراکی مانگانە بۆ هەزار دینار زیاد کرا
964+
ئەحمەد مستەفا
پارەی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە بۆ هەور تاکێک 500 بۆ 250 دینار زیادکرا، بڕیارەکە وەزارەتی بازرگانی عێراق دەری کردووە و هەر ئەویش بەرپرسە لە گەشتنی خۆراکی مانگانە بەو خەڵک.
محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، نرخی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە لە 500 دینار و 750 دینارەوە بۆ 1000 دینار بۆ هەر تاکێک زیاد کراوە.
عێراق وەکخۆی رێکارەکانی دیاری کردووە، ئێستا بە قەیرانێکی دارایی تێدەپەڕێ، سەرچاوە سەرەکییەکەی داهاتی کە نەوتە، بەهاکەی دابەزیوە و سەرۆک وەزیرانەکەشی هەندێکی رێکاری بردووەتە ئەنجومەنەکە و پەسەندکراوە، کە زیادبوونی بڕی باج و رسوماتە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق مانگانە، سەبەتی خۆراکی هەیە بۆ ئەو خێزانانەی داهاتیان لە خوار یەک ملیۆن و 500 دینارەوەیە، هەریەک لە ماددەکانی برنج، رۆن، شەکر، نۆک، نیسک و فاسۆلیا دابین دەکات، وە لەمانگی رەمەزاندا ئۆفەرەکە بۆ پێدانی هێلکە و هەندێکجار گۆشت زیاد دەکرێ.