لە سلێمانی نەخۆشخانەی حکومی و لە هەولێر تایبەت زۆرترینن
میدیازان – هێمن بەکر – هەولێر
لە هەرێمی کوردستان، زۆرترین نەخۆشخانەی حکومی دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی و زۆرترین نەخۆشخانەی تایبەتیش دەکەوێتە پارێزگای هەولێر، بەگوێرەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی.
لە کۆی ٨٣ نەخۆشخانەی حکومی، ٣٦یان لە سلێمانی و ٢٧یان لە هەولێرن. ئەوەی دەمێنێتەوە، ١٥ لە دهۆک و پێنج لە هەڵەبجەن.
سەبارەت بە نەخۆشخانە تایبەتەکانیش، هەڵەبجە کەمترینی لێیە کە تەنیا یەک دانەیە، لە هەولێر ٢٩ و لە سلێمانی ٢١ و دهۆک ١١.
کۆی گشتی نەخۆشخانەکان لە هەرێمی کوردستان ١٤٥ دانەیە، کە ٦٢یان تایبەتن.
هەر بەگوێرەی ئامارەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان، بە کۆی گشتی، لە هەموو ناوچەکان ٣١٦ بنکەی سەرەکی و ٦٤٧ بنکەی لاوەکی تەندروستی هەن.
بە هەموو نەخۆشخانەکان، هەشت هەزار و ٢٥٠ قەرەوێڵەن، هەروەها ٢٨١ هۆڵی نەشتەرگەریان هەیە، کە تیایاندا نەشتەرگەری گەورە و بچووک بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دەدرێت.