"ئەنفال"ی بۆ "پێکەوەژیان" گۆڕی
وەزارەتی ئەقافی سوریا وایزانی رادیۆیە و لە بەیاننامەکەی پێشووی پەشیمان بووە
964+
فەرهاد هەسەن
وەزارەتی ئەوقافی سوریا لە نووسراوێکی چەند رۆژ لەمەوبەری پەشیمان بوەوە کە وەکو فەتوایەک دەریکردبوو داوای تەکبیر لێدانی لە هەموو مزگەوتەکان کردبوو وەکو دەربڕینی خۆشی بۆ سەرکەوتن و فتوحات لەو ناوچانەی هاوڵاتیانی کردی لێدەژین.
نووسراوە تازەکەی ئەوقافی سوریا بەم فەرموودەیەی قورئانی پیرۆز دەستیپێکردووە “يا أيها الناس إنا خلقناكم من ذكر وأنثى وجعلناكم شعوبا وقبائل لتعارفوا إن أكرمكم عند الله أتقاكم إن الله عليم خبير” لە کاتێکدا نووسراوەکەی پێشووی بەم سورەتەی (ئەنفال) دەستپێکردبوو ” إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَاسْتَجَابَ لَكُمْ”.
بەپێی ناوەڕۆکی نووسراوە تازەکە، ئەوقافی سووریا پێچەوانەی نووسراوەکەی پێشووی گشتاندنی بۆ تەواوی وتاربێژانی مزگەوتەکان کردووە کە؛
وتارێک پێشکەش بکەن کە میانڕەو و گشتگیر بێت و دووربکەونەوە لە قسەگەلێک کە رق و ململانێی تائیفی، ئایینی، یان نەتەوەیی دروست بکات.
هانی هاوڵاتیان بدەن بۆ پێکەوەژیان و ئاشتی مەدەنی کە مافەکانی هەموو هاوڵاتیان دەستەبەر بکات و دادپەروەری لە نێوان ئەندامانی یەک کۆمەڵگەدا مسۆگەر بکات.
پێشتر یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلام لە هەرێمی کوردستان وەک یەکەمین کاردانەوە بۆ نووسراوی یەکەم بە “پەڵەیەکی رەش بۆ دامەزراوەی ئایینی سوریای وەسف کرد، چونکە ئاماژەیەکی نامۆیە بۆ وڵاتێک کە بانگەشەی موسڵمانێتی بکات”.
داواشی لە تەواوی وتاربێژانی مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان کرد، لە وتاری هەینی داهاتوو، سەركۆنەی هێرشەکان بكەن كە دژ بە ئایین و ئینسانییە و بۆ خەڵکی روون بکەنەوە.