دەیانەوێ هێز بنێرن

سەرۆک عەشرەتەکان بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوا کۆبوونەوە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلیمانى

سەرۆک عەشرەتەکانى سنوورى سلێمانى و هەڵەبجە کۆبوونەوە بۆ ئەوەى هێز کۆبکەنەوە تا بەهاناى رۆژئاواى کوردستانەوە بچن.

دارا حاجى ئیبراهیمى چەرمەگا کە یەکێک لە سەرۆک عەشرەتەکانى سنوورەکەیە، بە 964ـى وت،”مەترسییەکە لەسەر هەمووانە، بۆیە پێویستە بە هەموومانەوە هەڵوێستمان هەبێت، زۆربەى عەشرەتەکانیش ئامادەن چەکدار کۆبکەنەوە و بۆ رۆژئاواى کوردستانى بنێرین”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، چاوەڕێى تەواو بوونى ئاگربەستن، ئەوکات کۆنگرەیەکى گەورە دەکەن و سەرۆک عەشرەتەکانى سنوورى هەولێر و دهۆکیش بەشدارى تێدا دەکەن بۆ ئەوەى بتوانن بە هەمووانەوە هێزێکى گەورە رێکبخەن.

بە وتەى دارا حاجى ئیبراهیم، چاوەڕێ دەکرێ 5 هەزار چەکدار (پێشمەرگە)، کۆبکەنەوە و بەهاناى رۆژئاواى کوردستانى بنێرن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

چیرۆكی یه‌كیك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی كۆماری مهاباد له...

چیرۆكی یه‌كیك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی كۆماری مهاباد له‌ 964 ببیسته‌