"شێر هەر شێرە"

هەڵەبجەییەکانیش بۆ رۆژئاوا گردبوونەوە

 964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

تا ئەمڕۆش خۆپیشاندان و گردبوونەوە لە شارەکانی هەرێم بەردەوامە و ئەمڕۆش بۆ پشتگیری لە رۆژئاوا هاوڵاتیانی هەڵەبجە بە پیاو و ژنەوە گردبوونەوە.

لەیلا عەلی ژنێکی بەتەمەنی دنیادیدەی هەڵەبجەیە و بەشدارە لە گردبوونەوەکە بە 964ـی وت، کوردستانی گەورە پێویستی بە یەکگرتنە و دەبێت پشتیوانی لە رۆژئاوا بکەین.

وتیشی، نابێت جیاوازی نێوان نێر و مێ بکرێت و شێر هەر شێرە و کوردیش قەت سڵ لە هیچ ناکاتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

گەنجان پەیتا پەیتا بەڕێدەکەون بۆ رۆژئاوا

گەنجان پەیتا پەیتا بەڕێدەکەون بۆ رۆژئاوا