نرخی نەوت دابەزی
دابەزیوە
نرخی نەوت لە سەروو 64 دۆلارە
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد، ئەمڕۆ جارێکی تر دابەزی و هەر بەرمیلێک لە سەرووی 64 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21.1.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 12 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 0.80٪ دابەزیوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساسیش بە 59 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش بە رێژەی 0.66٪ دەبازیوە.
هەفتەی رابردوو بەهۆى دۆخى ڤەنزوێلا و هەڕەشەى سەپاندنى سزاى سەربازى ئەمریکا لە دژى ئێران، نرخى نەوت دابەزی، بەڵام لە سەرەتای ئەم هەفتەیدا رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە.