لە سنوری کۆبانیش پێکدادان بەردەوامە

لە باشووری حەسەکە هێرشێکی گروپە چەکدارەکانی سوریا پووچەڵکرایەوە

964+

فەرهاد حەسەن

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بلاویکردەوە پووچەڵکردنەوەی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سوریا لە باشووری حەسەکە بەردەوامە و لە سنوری کۆبانیش پێکدادان بەردەوامە.

بەپێی راگەیەندراوێکی (هەسەدە) هێزەکانیان هەوڵێکی گروپە چەکدارەکانی دیمەشقیان پووچەڵکردەوە کە بەنیازبوون پێشڕەوی بۆ سەر گوندی تەلبەرود لەسەر رێگای ئەبیاد لە باشووری شاری حەسەکە بکەن.

دەشڵێت “زیانێکی زۆر بەو گروپانە کەوتووە و دەستیشیان بەسەر چەندین زرێپۆش و چەکدا گرتووە”.

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ هێزەکانیان لە کاتی هەوڵدان بۆ پێشڕەویکردن لە سەر میحوەری جەلەبیە لە باشووری رۆژهەڵاتی کۆبانیک زیانیان بە گروپە چەکدارەکانی دیمەشق گەیاندووە و دەشڵێت “تاوەکو ئێستاش پێکدادانەکان بەردەوامن”.

مەرجەکانی رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سو...

مەرجەکانی رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاوكرایەوە

(هەسەدە) هێرشێکی داعشی لە شاری رەققە پوچەڵ کردەوە

(هەسەدە) هێرشێکی داعشی لە شاری رەققە پوچەڵ کردەوە