خانمە رۆژنامەنووسێک:
“یەكەمجار نییە كورد رووبەڕووی كارەسات دەبێتەوە”
964+
دیلان محەمەدجەزا
بۆ رۆژی دووەم شاری سلێمانی بۆ پاڵپشتیكردنی كوردانی رۆژئاوای كوردستان، گردبوونەوە و هاوسۆزیی خۆیان دەربڕی، خانمە رۆژنامەنووسێكیش دەڵێت، كورد یەكەمجار نییە كارەساتی بەسەردابێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 19.1.2026 لە شاری سلێمانی هاوڵاتیان و چالاكوانان بۆ پشتگیریكردنی كوردانی رۆژئاوای كوردستان و هێرشی سوپای سوریای عەرەبی بۆ سەر ناوچە كوردییەكان گردبوونەوە.
ئاڤان عەبدولكەریم، خانمە رۆژنامەنووس كە بەشداری گردبوونەوەكەی كرد، بە 964ی وت، “كوردی رۆژئاوا ئێستا لە خاڵی دەستپێک و هەڵسانەوەدان، بۆیە من مۆڕالم بەرزە”.
وتیشی، كورد یەكەمجار نییە تووشی كارەسات و شەڕ دەبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە كورد لە هەموو پارچەكان یەكدەنگ و یەكگرتوو بن و پاڵپشتی یەكتر بكەن بەرامبەر دوژمنانی دەرەكی و ناوخۆیی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا