بەهۆی بەفربارین و سەرما

لە هەڵەبجەش دەوامی خوێندنگاکان بۆ دوو رۆژ راگیرا

964+

شۆڕش قادری

بەهۆی بەفربارین و سەرماوە لە پارێزگای هەڵەبجەش دەوامی خوێندنگاکان بۆ دوو رۆژ راگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە پشتبەستن بە راپۆرتی کەشناسی، دوای راوێژکردن لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان و یەکە کارگێڕییەکان، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، لە پێناوی پاراستنی سەلامەتیی و تەندروستیی گشتییدا، بڕیارماندا، رۆژانی سبەی 20 و دووسبەی 21ـی ئەم مانگە، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومیی و ناحکومیی، دەوام رابگیرێت”.

پێشتریش پارێزگاری سلێمانی پشووی رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی بۆ قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی راگەیاندووە.

سبەینێ لەسەرجەم قوتابخانەکانی سلێمانی پشووە 

سبەینێ لەسەرجەم قوتابخانەکانی سلێمانی پشووە 

دوای هەڵەبجە پەروەردە و زانکۆی سلێمانیش سبەینێیان کرد...

دوای هەڵەبجە پەروەردە و زانکۆی سلێمانیش سبەینێیان کردە پشوو