نرخی نەوت کەمێک دابەزی
لە سەرووی 64 دۆلارە
نرخی نەوت کەمێک دابەزی
964+
شۆڕش قادری
دوای ئەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد، ئەمڕۆ جارێکی تر دابەزی و هەر بەرمیلێک لە سەرووی 64 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 19.1.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 11 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 0.03٪ دابەزیوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساسیش بە 59 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هەفتەی رابردوو بەهۆى دۆخى ڤەنزوێلا و هەڕەشەى سەپاندنى سزاى سەربازى ئەمریکا لە دژى ئێران، نرخى نەوت دابەزی، بەڵام لە سەرەتای ئەم هەفتەیدا رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە.