هەڕەشەی لە یەكتر دەكەن

 ئەم وەرزەش هاندەرانی دهۆک و زاخۆ لە یاریگەی یەكتر ئامادە نابن

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

رۆژی هەینیی داهاتوو 23.1.2026 یاریی دێربیی بادینان لە خولی ئەستێرەكانی عێراق لە یاریگەی زاخۆ دەكرێت، كە هەردوو یانەی زاخۆ و دهۆک كۆدەكاتەوە، بڕیاریش درا ئەم وەرزەش نابێت جەماوەری هەردوو یانە بچنە یاریگەی یەكتر.

یارییەكە لە گەڕی 14ی خولی ئەستێرەکانی عێراقە و بڕیار بوو هاندەرانی دهۆک لە یارییەکەدا ئامادەبن و هانی یانەکەیان بدەن، بەڵام بەهۆی هەڕەشەکانی هاندەرانی هەردوو یانە لە یەکتر، بە تایبەتی لە لاپەڕەكانی سۆشیال میدیا، کارگێریی هەردوو یانە لەسەر ئەوە رێکكەوتن بۆ هەردوو یاریی هاندەرانی هیچ یانەیەک لە یاریگەی ئەویتر ئامادە نەبێت.

ئەندامی دەستەی کارگێریی یانەی زاخۆ دلژار عەدنان بە 964ی وت، بۆ ئەوەی هیچ ئاژاوەیەک روونەدات و گیانی هاندەرانی هەردوو یانە پارێزراو بێت، کارگێریی هەردوو یانە لەسەر ئەوە رێکەوتووین هاندەرانمان لە یاریگەی یەكتر ئامادەنەبن.

ئەمە دەبێتە سێیەم وەرز بەدوای یەکدا، بەهەمان هۆکار هاندەرانی دوو یانەکە لە یاریگەی یەكتر ئامادە نابن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سبەی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی یانەی زاخۆ رادەگەیەن...

سبەی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی یانەی زاخۆ رادەگەیەندرێت