"بریندارن و تەندروستیان جێگیرە"
لە باڵەخانەیەکی سۆران مەسعەدێک کەوت و سێ هاوڵاتی تێدا بوو
ئاکام غەفور – سۆران
لە باڵەخانەیەکی ئیدارەی سۆران مەسعەدێک کەوتووەتە خوارەوە و سێ کەسی تێدابووە و بریندارن.
رووداوەکە کاتژمێر 10:13 خولەکی ئەمشەو لە باڵەخانەیەکە دوو نهۆمی شەقامی کاوە روویداوە کە مارکێتێکی بەناوی لازیا تێدایە.
د. بەرەڤان سەباح، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاشتی لە سۆران بۆ 964ـى ئاشکرا کرد ئەو هاوڵاتیانەی لەناو مەسعەدەکە بوون هەرسێکیان کچن بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەیان.
وتیشی ” سێ بریندارەکە شکاویان لە جەستەدا هەیە، بەڵام تەندروستییان جێگیرە”.
بەپێی زانیارییەکانی دەست پەیامنێری سۆران کەوتووە، ئەو سێ کچەی بریندارن یەکێکیان کارمەندی ماڕکێتەکەیە و دووەمیشیان لەبەشی فرۆشتنی کۆمپانیای زووم کاردەکات و سێیەمیشیان هاوڵاتییەکی ئاساییە.
لایخۆشییەوە رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـى راگەیاند، هۆکاری کەوتنی مەسعەدەکە پسانی سیمەکەی بووە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن