بۆ سەلامەتی دیبلۆماتکارانە

ئەمریکا کونسوڵخانەکەی لە پیشاوه‌ری پاکستان داخست

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند، کونسوڵخانەکەیان لە پیشاوه‌ری پاکستان دادەخەنم ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ سەلامەتی دیپلۆماتکارەکانی له‌و شاره‌دا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بە به‌یاننامه‌یه‌كی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردووە کە باس له‌وەدەکات‌، کە لەمەودوا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ پارێزگای خەیبەر پختونخوا کە پیشاوه‌ری پایتەختی ئەو وڵاتەیە، بەڕێوەدەبات.

دەڵێت “ئەم بڕیارە رەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بە سەلامەتی کارمەندانی دیپلۆماسیمان و بەڕێوەبردنی کارامەی سەرچاوەکان”.

ئەو توندوتیژییەی دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کوشتنی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئەو وڵاتە، ئەوەی لێکەوتەوە کە خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە پاکستان و بەهۆیەوە نۆ کەس کوژران و لانیکەم 25 کەسیش برینداربوون.

لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا خۆپیشاندەران دیواری دەرەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکایان لە کاراتشی گەورەترین شاری پاکستان شکاند، دوای ئەوەی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە هێرشەکانی سەر ئێراندا کوژرا.