بەردەوامی دەبێت

کارمەندانی کارەبای راپەڕین بۆ ئەوەی سەلامەت بن خولیان بۆ کرایەوە

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتى گشتی کارەباى راپەڕین بۆ سەلامەتی کارمەندانیان خولێکی چەند رۆژەیان بۆ بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری تەکنیکی سەرپەرشتی کردن و ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بوو.

کارەبای ئەم ئیدارەیە دەڵێت، لە درێژەى کارو چالاکیەکانى هۆبەى سەلامەتى پیشەیى و لەپێناو سەلامەتى کارمەندانیان، خولەکەیان بۆ بەشێک لەکارمەندانى هۆبەکانى چاکسازى رانیەى یەک و دوو کردەوە.

لەخولەکەدا جگە لە پێدانی رێنمایی سەلامەتی و راهێنانی کارمەندان بە شێوەی کرداری، وانەی شەبەکاتیشی تێدا گوتراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە خولەکە کۆتایی هات و بڕوانەمەی دەرچوون بەخشرابە بەشداربووان و بەڕێوەبەری گشتی کارەباش بە پێویستی زانی لەپێناو سەلامەتی و ئاشنابوونی کارمەندان، ئەم جۆرە خولانە بەردەوام بن، وەک هەمیشەش پاڵپشتی خۆی نیشاندا بۆ هەر کارو پێویستیەک لەم  پێناوەدا.