15%ـی تەواو بووە
کارکردن لە رێگای دەبەندیخان – زەڕایەن دەستیپێکردووەتەوە
964+
میلاد جەلال
دوای زیاتر لە شەش مانگ لە راوەستانی کارەکانی، جارێکی دیکە کارکردن لەرێگای دەربەندیخان بۆ زەڕایەن دەستیپێکردووەتەوە.
عوسمان محەمەد، خاوەنی کۆمپانیای بێشکانی جێبەجێکاری پرۆژەکە بە 964ـی وت، “پارەمان بۆ خەرجکراوە بۆ ئەوەی دەست بە کارکردن بکەینەوە، ئێستا ئامێرەکانمان کەوتوونەتەوە کار لە رێگاکە”.
“ئێمەش دڵنیا نین کە ئەمجارە کارکردن نەوەستێتەوە لە رێگاکە، چونکە باردۆخی کوردستان و عێراق دەبینین و تائێستا حکومەت پێکنەھاتووە”،عوسمان محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر پارەیان بۆ خەرجبکرێت و کارەکانمان نەوەستێت لەماوەی نزیکەی ساڵێک رێگاکە بەتەواوی دەکەینە دوو ساید و ئێستا 15%ـی تەواو بووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی