پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە

دوایین زانیاری لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی گەنجە خنکاوەکەی شارباژێر

964+

دیلان محەمەد -سلێمانی

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە چوار رۆژ لەمەوبەر لە رووبارێکی داوێنی شاخەسوور لە شارباژێر خنکا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.

یەکێک لەو کەسانەی بەشداربوو لە دۆزینەوەی تەرمەکەی، لە بەردەم پزیشکی دادی سلێمانی قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “کاتژمێر 2:25 خولەکی ئەمڕۆ لەلایەن خۆبەخشان و تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگری شارستانی دۆزرایەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵکی ناوچەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان درێغیان نەکردووە لە دۆزینەوەی تەرمەکە و قەرارە دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

بڕوا جەزای تەمەن 24 ساڵ رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە شاخەسوور خنکا.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

تەرمى بڕوا جەزا دۆزرایەوە: لە ئاوى شاخەسوور خنکا بوو

تەرمى بڕوا جەزا دۆزرایەوە: لە ئاوى شاخەسوور خنکا بوو