لەگەڵ تۆم باراک کۆبووەوە

لە ترەمپەوە بۆ بارزانی: پێزانینمان هەیە کە رۆڵتان هەبووە لە هێورکردنەوەی بارودۆخەکە

964+

وریا فەتاح

کەمێک لە مەوبەر بارەگای بارزانی لەبارەی سەردانەکەی تۆم باراک نوێنەری ترەمپ بۆ کاروباری سوریا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا دەكات

ڕۆژی شەممە 17ی كانوونی دووەمی 2026 لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز تۆم باراك نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا و شاندی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا كە بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئامادەی بوو، بەڕێز تۆم باراك سڵاو و ڕێزی سەرۆك ترامپی بە سەرۆك بارزانی گەیاند، هەروەها پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی هەبوو لە پڕۆسەی ئاشتی و هێوركردنەوەی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی سووریا.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سووریا و دوایین گۆڕانكارییە مەیدانیەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەخت لەوە كرایەوە كە بۆ گەییشتن بە چارەسەریی كێشەكان پێویستە پشت بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن و شێوازی ئاشتیانە ببەسترێت.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی ڕۆڵی ئەمەریكای لە یارمەتیدانی لایەنەكانی سووریا كرد بۆ گەیشتن بە چارەسەركردنی كێشەكان و جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە لە داهاتووی سووریادا مافەكانی گەلی كورد گەرەنتی بكرێت.

ئەمڕۆ مەزلوم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر كۆدەبنەوە

ئەمڕۆ مەزلوم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر كۆدەبنەوە