لەوێش كێشە هەیە

هەوڵی كوشتنی سەرۆكی كۆستاریكا درا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

حکومەتی کۆستاریکا رایگەیاند پیلانێکیان ئاشکرا کردووە بۆ تیرۆرکردنی رۆدریگۆ چاڤێزی سەرۆک کۆماری وڵاتەكەیان، ئەمەش پێش هەڵبژاردنە نیشتمانییەکان کە تێیدا پێشبینی دەکرێت پارتە راستڕەوەکەی سەرۆكی وڵات بە شێوەیەکی بەرفراوان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

خۆرخی تۆرێس، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانیی كۆستاریكا، لە زاری “سەرچاوەیەکی نهێنی”ـەوە رایگەیاندووە، بكوژێكی بەكرێگیراو پارەی وەرگرتووە بۆ تیرۆرکردنی سەرۆكی وڵات.

هەروەها داواکاری گشتی، کارلۆس دیاز بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، تۆمەتبارێکی ژن کە بە “زۆر چالاک لە سۆشیال میدیا” وەسف دەكرێت، لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە، بەڵام وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو.

ئاماژەی بەوەش دا، هیچ بەڵگەیەك لە ئارادا نییە پیلانەكە پەیوەندی بە هەڵبژاردنی سەرۆك و پەرلەمانی وڵات هەبێت، كە لە یەكی شوبات بەڕێوەدەچێت.

رۆدریگۆ چاڤێز سەرۆكی كۆستاریكا، كەسایەتییەكی جەماوەرییە، بەڵام لە رووی دەستوورییەوە قەدەغەکراوە بۆ خولی دووەمی لەسەریەک خۆی کاندید بکات، بەڵام پشتگیری یەکێک لە وەزیرەکانی پێشووی بەناوی لۆرا فێرناندێز دەكات، بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆك و شوێنی ئەو بگرێتەوە.

فێرناندێز پێشەنگی راپرسییەکانە بە هەڵمەتێک دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، کە تاوانبارن بە زیادبوونی توندوتیژی لەو وڵاتەی ئەمریكای باكوور و ناوچەی کاریبیدا.

سەرۆكێكی دیكە ڤەنزوێلا بەڕێوەدەبات

سەرۆكێكی دیكە ڤەنزوێلا بەڕێوەدەبات