ئاگاداری مێشهەنگەکانتان بن

لە بەردەڕەش هەڵمەتێکی 25 رۆژە بۆ لەناوبردنی مێش و مەگەز دەستپێکرد

فەرهاد حەسەن

لە بەردەڕەش، تیمەکانی تەندروستی دەستیان بە هەڵمەتێک کردووە بۆ لەناوبردنی مێش و مەگەز کە ساڵانە بڵاودەبێتەوە و بووەتە هۆی هەراسانکردنی هاوڵاتیان هەڵمەتەکەش ماوە 25 رۆژ دەخایەنێت.

بەرێوبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش بلاویکردەوە، هەڵمەتێکی رشاندنیان لە کوچە و کۆڵانەکانی سەنتەری قەزا و ناحیەکانی بەردەڕەش کە هەرسێ ناحیەکانی رۆڤیا و کەلەک و دارەتوو بە گوندەکانەوە دەگرێتەوە، دەستپێکردووە.

هەڵمەتەکە لە ئەمڕۆ چوارشەممە دەستیپێکردووە و ماوەی 25 رۆژ دەخایەنێت، دواى بانگى مه‌غريب کارەکانی ده‌ستپێدەکات ە دەڵێت ئامانج لێی لەناوبردن و کەمکردنەوەی مێش و مەگەزە، کە لەم وەرزە زۆر دەبێت و جگە لە بێزارکردن دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی.

داواش لە هەنگەوانەکان کراوە ئاگاداربن و مێشەکانیان جوان دابپۆشن بۆ ئەوەی زەرەرمەند نەبن.