وەزارەتی گواستنەوەی عێراق:

گەشتەكانی سلێمانی بۆ تاران دەستیپێكردەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دووپاتی کردەوە کە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ سەرجەم شوێنەکانی فڕۆکەخانەکانی عێراق بە شێوەیەكی ئاسایی بەردەوامن، گەشتەكانی فڕۆكەش لە سلێمانییەوە بۆ تاران ئاسایی بووەتەوە.

مەیثەم ئەلسافی، وتەبێژی وەزارەتەکە ئەمڕۆ سێشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، “ئەو راپۆرتانەی لە بارەی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بڵاوبوونەتەوە درۆیە”.

جەختیشی کردەوە، “گەشتەکان بەردەوامن بۆ هەموو شوێنەکان، تەنانەت ئەو فڕۆکانەی کە بە ئاسمانی عێراقیشدا تێدەپەڕن، کار دەکەن، لە هیچ فڕۆکەخانەیەکدا هیچ جۆرە راگرتنێكی گەشتەکان نییە”.

ئەلسافی هەروەها وتی، “بەهۆی بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا لە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئێران بە شێوەیەکی کاتی راگیرابوو، بەڵام دوای ئەوەی کەشوهەوا ئاسایی بووەوە، گەشتەکان وەک جاران دەستیان پێکردەوە”.

لە چاو جەژنی پێشوو هاتنی گەشتیاران بۆ سلێمانی كەمیكردو...

لە چاو جەژنی پێشوو هاتنی گەشتیاران بۆ سلێمانی كەمیكردووە