"هاتووم بۆ ماڵی خۆم"
نەجمەدینی غولامی حەزی لە بەردە و لە گۆرانیەکانی خانمانیش دڵگرانە
964+
ژووری هەواڵ
نەجمەدینی غولامی، هونەرمەندە ناودارەکەی کوردان لە ماڵی خۆیەتی و راستەوخۆ دەربارەی حاڵی خۆی بە گۆرانی وەڵام دەداتەوە و دەشڵێت، تا تەمەن بەرەوسەر بڕوات لەزەت زیاتر لە ژیان دەبینم.
دەمەتەقێی نەجمەی غولامی و هەڵدێر باس لە ئەزموونی ژیان و کاری هونەرییان دەکات، ئەوە دەبێتە جێگای سەرنج بەردەکانیەتی، کە وەک خۆی باسی دەکات کتێبێکی دەربارەی بەردەکان هەیە و عەشقێکی تایبەتی بۆی هەیە، حەزی لە بەردی ئەقیقە.
40 ساڵە نەجمەدین سنەی زێدی نەبینیوە، دەربارەی نازناوی غولامیش وتی، پشتی باوک هەموو بە مانای غولامی دێت و ئەوەش لەقەبی خێزانیمانە.
لەگەڵ گۆرانی وتن و قسەی خۆش، دەگەڕێنەوە سەرەتاکانی گۆرانی وتنی نەجمەدینی غولامی و دەڵێت، یەکەمجار کە گوێم لە دەنگی خۆم بوو لە رادیۆ هەستێکی زۆر خۆشبوو.