"هەموو بژاردەکان لەبەردەستدان"

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پەیامێکی هۆشداری کۆشکی سپی بۆ ئێران بڵاودەکاتەوە

964+

فەرهاد حەسەن

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا هۆشدارییەک دەربارەی ئێران بڵاودەکاتەوە کە بریتییە لە هۆشداری کۆشکی سپی بۆ ئێران و تێیدا باس لەوە دەکات هەموو بژاردەکان لەبەردەستدان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئێران.

ئەمڕۆ سێشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لێدوانێکی کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی دەربارەی ئێران بڵاوکردەوە کە دەڵێت “پێموایە یەکێک لەو شتانەی سەرۆک ترەمپ تێیدا زۆر لێهاتووە بریتییە لە هێشتنەوەی هەموو بژاردەکانە لەسەر مێز، هێرشی ئاسمانیش یەکێک دەبێت لەو بژاردە زۆر زۆرانەی کە لەبەردەم فەرماندەی گشتیدایە”.

دەشڵێت ‘دیپلۆماسی هەمیشە یەکەم بژاردەی سەرۆکە، ئەو شەوی رابردوو بە هەمووانی راگەیاند کە ئەوەی بە ئاشکرا لە رژێمی ئێرانەوە دەیبیستن، زۆر جیاوازە لەو پەیامانەی کە ئیدارەکە بە نهێنی پێیدەگات، پێم وایە سەرۆک خوازیارە لێکۆڵینەوە لەو پەیامانە بکات”.

کارۆلین لیڤیت ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆک نیشانی داوە کە ناترسێت لە بەکارهێنانی بژاردە سەربازییەکان ئەگەر بە پێویستی بزانێت، کەسیش نیە لە ئێران باشتر ئەوە بزانێت”.

بلاوکردنەوەی ئەم پەیامەی کۆشکی سپی لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا،  لە کاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، هەڵوێستی وڵاتەکەی دەربارەی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئێران رابگەیەنێت.

گورزێکی ئەمریکا لە رێیەو لەسەر ئاگرێکی هێواش دەکوڵێت

گورزێکی ئەمریکا لە رێیەو لەسەر ئاگرێکی هێواش دەکوڵێت