دوورکەوتنەوە لە چارەسەرە کیمیاییەکان
رۆژانە لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر زیاتر لە 65 هاوڵاتی چارەسەری سروشتییان وەرگرتووە
964+
فەرهاد حەسەن
بەپێی ئامارێک، کە بۆ چالاکییەکانی ساڵی رابردووی بەشی چارەسەری سروشتی لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر بڵاوکراوەتەوە، رۆژانە زیاتر لە 65 هاوڵاتی دوور لە وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی، چارەسەری سروشتییان وەرگرتووە.
بەشی راگەیاندنی نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری بڵاویکردووەتەوە، خزمەتەکانی نەخۆشخانەکەیان لە ساڵی رابردوو 2025 بەشی چارەسەری سروشتی، بریتی بووە لە سوودمەندبوونی 24 هەزار و 128 هاوڵاتی چارەخواز.
دەشڵێت، ئەمە تەنیا ژمارەیەک نییە، بەڵکو خزمەتی پزیشک و کارمەندانی رۆژانەی ئەم بەشەیە بۆ هاونیشتمانیان و لە سیستمی نەخۆشخانە تۆمارکراون لە ماوەی ئەم ساڵەدا.