هاوڵاتی و شەرڤانن
بەشێک لە بریندارانی رۆژئاوا لە هەرێم چارەسەر دەکرێن
964+
عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر
بەشێک لە بریندارانی رۆژئاوای کوردستان لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێن و تاوەکو ئێستاش دیار نییە بریندارەکان دەهێندرێنە نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 لە سبەینێوە کاروانێک ئامبوڵانس لە هەرێمی کوردستانەوە دەنێردرێنە رۆژئاوای کوردستان بەشێک لە بریندارەکانی شەڕی چەند رۆژەی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوودی شاری حەلەب، دەگوازنەوە هەرێم.
سەرچاوەیەک بە 964 وتووە بریندارەکان بریتین لە هاوڵاتی سڤیل و شەرڤانان و لە نەخۆشخانەی شاری حەسەکە دەگوازرێنەوە شاری دهۆک.
پەیامنێری 964 سەردانی نەخۆشخانەی پێشمەرگەی لە هەولێر کرد بۆ گرتنەبەری هەر ئامادەکارییەک بۆ پێشوازی لەو بریندارانە، بەڵام سەرچاوەیەک پێی وتبوو “تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ شتێک لەبارەی هێنانی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکایان پێ نەووتراوە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن