مەترسییە بۆ سەر شۆفێران

لەسەر رێگای دەربەندیخان بۆ زەڕایەن دزەکان هیچ هێمایەکی ھاتوچۆیان بەپێوە نەهێشتووە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لەسەر رێگای دەربەندیخان بۆ زەڕایەن، ژمارەیەک هێمای هاتوچۆ کە بۆ ئاگاداری شۆفێران لەلایەن کۆمپانیایەکەوە داندرابوون بەهۆی ئەوەی کار لە رێگاکە دەکرێت، بەڵام ئەمڕۆ هیچ یەکێک لەو هێمایانە بەپێوەنەمابوون و لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دزراون.

رابەر سەعید، ئەندازیاری پرۆژەکە بە 964ـى وت، لەماوەی مانگێکدا نزیکەی 25 ھێمای ھاتوچۆ بە بەرمیلەکانی ژێریانەوە دزراون و ناشزانن کێ دزیویەتی.

وتیشی “نەمانی ئەو ھێمایانە مەترسی بۆ شۆفێران دروست دەکات و پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە ھاتوچۆ بکەن بەو رێگایەدا”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

کارکردن لە رێگای دەربەندیخان - سلێمانی راوەستاوە

کارکردن لە رێگای دەربەندیخان - سلێمانی راوەستاوە

لەسەر رێگای دەربەندیخان - زەڕایەن ئاستەنگی هاتوچۆ دروس...

لەسەر رێگای دەربەندیخان - زەڕایەن ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە