تەم و مژە

هاتوچۆ دەڵێ تا پێتان دەکرێ هاتوچۆی رێگا دوورەکان مەکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

‎یەکەی کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی سەبارەت بە شۆفێریکردن لەکاتی هەبوونی تەم بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، تا پێتان دەکرێ خۆتان لە رێگەی دوکان مەدەن.

لە ئێستادا، بەشێکی زۆری ناوچەکان تەمێکی زۆر هەیە و پڕۆسەی شۆفێریکردن لەم کاتانەدا قورستر دەبێت و پێویستە شۆفێر زیاتر ئاگاداری رەوشی هاتوچۆبن.

یەکەی کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی سلێمانی 188، لە راگەیەندراوێکدا بۆ 964ی ناردووە و دەڵێ، ‎تکایە ئەگەر بەشوێنێکدا شۆفێری دەکەن کە تەمی زۆری لێیە ئەم رێنماییانە لەبەرچاو بگرن، “‎کەمکردنەوەی خێرایی”، “‎پاراستنی ماوەی سەلامەتی” و “‎کارپێکردنی گڵۆپی تەم و دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی لایتی بەرز”.

هەروە ئاماژەی بەوەکردووە، تا دەکرێت شۆفێران ئەمڕۆ شەممە 10.1.2025، هاتوچۆی رێگا دوورەکان نەکەن یان دوای بخەن تا ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە، وە ‎لە کاتی حاڵەتی پێویست دەتوانرێ، پەیوەندی بکەن بە کۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی ژمارە 188.

پێشتر، کەشناس محەمەد کەمال بە 964ی وت،بەپێی پێشبینییەکان لە کاتژمێر 1:00 بۆ 3:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 10.1.2026 بەیەکجاری شەپۆلەکە کۆتایی دێت  و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە، پلەکانی گەرماش بەنزمی دەمێنێتەوه بەتایبەت لەشەودا.

ئەم شەپۆلی بەفر و بارانە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆتایی دێت

ئەم شەپۆلی بەفر و بارانە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆتایی دێت

تەم و مژ شارەکان دەگرێتەوە؛ باران و بەفر دەبارێت

تەم و مژ شارەکان دەگرێتەوە؛ باران و بەفر دەبارێت