هاتوچۆ خۆی بەدواداچوون دەکات

سەرەڕای نۆژەنکردنەوەی 100 مەتری هێشتا فلکەی باز نەکراوەتەوە

964+

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

هەرچەندە نۆژەنکردنەوەی هەردوو قۆناغەکەی شەقامی 100 مەتری لە هەولێر کۆتایی هاتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا فلکەی باز نەکراوەتەوە، هاتوچۆی هولێریش دەڵێت، بەدواداچوون لە هۆکارەکەی دەکات.

پەیامنێری 964 لە فلکەکە تێبینی کردووە، هیچ کارکردن و نۆژەنکردنەوەیە لە چوارڕیانەکە نەماوە و نازاندرێت بۆچی تاوەکو ئێستا نەکراوەتەوە.

لە پەیوەندییەکدا، هێمن حەمەدەمین وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە 964 ی راگەیاند، ئەوان بێگان لە نەکردنەوەی ئەم چوارڕیانە، بەڵام وتی بەدواداچوون دەکەن بۆئەوەی هۆکارەکەی بزانن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

یەکەم رووداوی هاتوچۆ لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی روویدا

یەکەم رووداوی هاتوچۆ لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی روویدا